riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. یادی بۆردومانی قه‌ڵادزێ به‌رز راگیرا

kurdistani 10:50 PM - 2014-04-24
 یادی بۆردومانی قه‌ڵادزێ

یادی بۆردومانی قه‌ڵادزێ

به‌مه‌به‌ستی ده‌ربرینی هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆیان بۆ شه‌هیدانی بوردومانی ساڵی 1974 ی قه‌ڵادزێ  به‌ئاماده‌بوونی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌رێوبه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ ئیداریه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و رۆشنبیران، له‌ رێوره‌سمێكدا له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند ساتێك به‌بێ ده‌نگی بۆ قوربانیانی ئه‌و شاره‌ ڕاوه‌ستان.

ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ ناوی سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ هاوخه‌می خۆمان بۆ قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌رده‌برین و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ دڕندایه‌ ده‌كه‌ین .

وتیشی: شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ و شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ قوربانی یه‌ك ڕژێمن و كه‌  جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مانی ده‌كرد بۆیه‌ لێره‌وه‌ ئه‌و په‌یامه‌ راده‌گه‌یه‌نین خۆمان به‌ خاوه‌نی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ ده‌زانین .


PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان –هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket