riklam

مەلا بەختیار: بچینە حكومەت یان نا دەتوانین لێپرسراوێتییەكان رابپەڕێنین

kurdistani 08:36 PM - 2014-04-24
يەكێتی هیچ كات هەڵوێست‌ و پشتیوانی هیچ كەس‌ و لایەك لەیادناكات

يەكێتی هیچ كات هەڵوێست‌ و پشتیوانی هیچ كەس‌ و لایەك لەیادناكات

ئەمڕۆ 24/4 مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەهاوڕێیەتی هەڤاڵان لەمەڵبەندی گەرمیان، سەردانی كۆمیتەی محەلی حزبی شیوعی كوردستان-ی كردو لەلایەن هەریەك لەهۆشیار عەبدولعەزیزو جەوهەر شكور، ئەندامانی سەركردایەتی‌و بەرپرسانی محەلی گەرمیان ‌و خانەقین بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

لەدیدراێكی دۆستانەشدا، مەلا بەختیار، وێڕای ئەوەی ئاماژەی بەپەیوەندییە دۆستانەییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی‌و هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان‌و عیراق‌و لەنێویاندا حزبی شیوعی كوردستان‌و عیراق-یش كرد، تەئكیدی لەگەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە لەپێناو پەرەپێدانی خەباتی دیموكراسی لەكوردستان‌و لەعیراقیشدا.

لەبەشێكی تری گفتوگۆكەیدا، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەئاماژەكردن بۆ دۆخی سیاسی عیراق، تەئكیدی لەوەكردەوە، كە یەكێك لەكارەساتەكانی ئێستای عیراق، نەبوونی بزوتنەوەیەكی دیموكراتی بەهێزو نەبونی هێزێكی چەپی بەهێزە، هەروەك ئەمەشی بەمایەی دروستبوونی بۆشاییەكی گەورەو كاریگەرو زیانبەخش لەسەر عیراق پێناسە كرد.
لەگەڵا ئەوەشدا، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە وەك یەكێتیی هیچ كات نائومێدنابین، چونكە لەڕۆژگاری زۆر ناخۆشەوە دروستبووین‌و بەپێچەوانەوە ئومێدمان لەسەر ئاییندەیەكەی زۆر باشتر هەڵچنیوە‌و جەختیشیكردەوە كە "بە بەرنامەو پرۆژەی نوێ‌، رووبەڕووی ئاییندەدا دەبینەوە".

لەلایەن خۆشیانەوە، هاوڕێیانی حزبی شیوعی، هاوكات لەگەڵا خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەسەركردنەوەكەی مەلا بەختیار‌و هەڤاڵانی یاوەری، جەختیان لەپەیوەندییە دۆستانەییەكەیان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی‌و بەتایبەت مەڵبەندو ئۆرگانەكانی یەكێتیی لەدەڤەری گەرمیان كردەوەو هەروەك مێژوو، كاریگەری ئەو پەیوەندییەشیان بەنموونە هێنایەوە.

سەبارەت بەهاوكاریی‌و پشتیوانیشیان لەئیدارەی گەرمیان، هاوڕێیانی حزبی شیوعی، تەئكیدیان كردەوە، كە هەمیشە لەپێناو خزمەتكردن‌و چارەسەری هەر گرفت‌و كەموكوڕییەكدا، پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانن‌و راشیانگەیاند كە: حزبی شیوعی كوردستان، ئۆپۆزسیۆنێك نین، كە هەموو شتێكی باش خراپ بكەین، بەپێچەوانەوە، ئۆپۆزسیۆنێكین بۆ باشتركردنی باشەكان‌و جوانتركردنی جوانییەكان‌و پاراستنی دەستكەوتەكان. چونكە لەپێناو ئەزموونی ئێستای هەرێمی كوردستان خەباتیان كردووەو قوربانیان بەخشیوە.


"یەكێتیی نیشتمانی، بچێتە حكومەت یان نا، لەخەباتی دیموكراسی، ئازادی ‌و وەدیهێنانی تەواوی ئامانجەكانی نەتەوەیی بەردەوام دەبێت"

لەلایەكی ترەوەو لەچوارچێوەی دیدارو كۆبوونەوەكانیدا، لەگەڵ چین ‌و توێژە جیاوازەكانی دەڤەری گەرمیان‌و ناوچەكەدا، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، وێڕای پێشوازیكردن لەژمارەیەك لەكەسایەتی‌و ریش سپی‌و نوێنەرانی عەشیرەتەكانی زەنگنە، دەلۆ، وەڵی، كەلهوڕ‌و باجەڵان، سوپاسی هەڵوێست‌و پشتیوانییەكانی كردن، بۆ یەكێتیی نیشتمانی‌و لیستەكانی 266ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق‌و 77ی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و وتی: كە تەشریف هێنانی ئەم خزمانە، لەم كاتەدا بەوەفاداری‌و ئیخلاس بەرامبەر بەیەكێتی دەزانین‌و تەئكیدیشی كردەوە، كە یەكێتیی نیشتمانیی، حزبێكی وەفادارەو هیچ كات هەڵوێست‌و پشتیوانی هیچ كەس‌و لایەك لەیادناكات.

راشیگەیاند كە: وەك یەكێتیی نیشتمانی، بچینە حكومەت یان نا، ئەوا دەتوانین لەخەباتی دیموكراسی‌و ئازادی ‌و وەدیهێنانی تەواوی ئامانجەكانی نەتەوەیی بەردەوام بین‌و ئەرك‌و لێپرسراوێتییەكان رابپەڕێنین.

هەروەها دوابەدوای ئاماژەكردن بۆ ئەوەی، كە نەتەوەكەمان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی، لەهەموو سەردەمەكاندا تاقیكردۆتەوەو دەزانێت چ حزبێكە، خاوەن چ پەیام، رێباز، فكرو فەلسەفەیەكە‌و لەو بڕوایەشەوە، سەبارەت بەپشتیوانی‌و دەنگدان بەلیستەكانی یەكێتیی، رایگەیاند "ئەم چوار رۆژە بۆ یەكێتی بن‌و چوار ساڵی ئاییندەش، یەكێتیی بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان دەبێ‌".   

PUKmedia 

3335202442014_02020.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket