riklam

هەوڵی بڕینی بانكێكی بەغدا شكستدەهێنێت

kurdistani 07:02 PM - 2014-04-24
گروپێكی 5 كه‌سین و ده‌ستگیركراون

گروپێكی 5 كه‌سین و ده‌ستگیركراون

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند شكستیان بەهەوڵی گروپێكی پێنج كەسی هێناوە بۆ بڕینی بانكێكی شاری بەغدا.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەبەیاننامەیەكیدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە تیایدا ئەوە رونكراوەتەوە هێزە ئەمنیەكان توانیویانە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكەن لەكاتێكدا هەوڵی بڕینی بانكی قودسیانداوە لە ناوچەیەكی بەغدای پاەتەخت.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئەو تۆمەتبارانە بۆ ئەنجامدانی كارەكەیان ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندایان بەكارهێناوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوەو بۆ لێكۆڵێنەوەش لەگەڵیان ئەو تۆمەتبارانە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون تا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و بەسزای خۆیان بگەیەنرێن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket