riklam

به‌ڵگه‌یه‌كی تر كه‌ به‌عسی بوونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌سه‌لمێنێت

kurdistani 12:30 PM - 2014-04-24
.

.

به‌به‌ڵگه‌ سوپاسنامه‌ی پارێزگاری به‌عس له‌ موسڵ كه‌ ستایشی فیداكاری هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌كات


له‌ سوپاسنامه‌كه‌ی به‌عسدا هاتووه‌ (هیوادارین به‌خششتان له‌ ژێر سایه‌ی سه‌ركردایه‌تیی قائیدی موجاهید سه‌دام خوا بیپارێزێ به‌رده‌وام بێت).


هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی لیستی گۆرِان بۆ پارێزگای سلێمانی له‌ چه‌ند رۆژی رابردووداو له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ كورد روبه‌ڕووی زۆرداری ده‌بوویه‌وه‌ به‌عسی بووه‌و شیعری بۆ به‌عس نوسیوه‌ سه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نكۆڵی له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و به‌عسی بووبێت، له‌ ئێستادا به‌ڵگه‌یه‌كی تریش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی له‌ناوچووه‌و ده‌ستخۆشی لێكراوه‌ به‌بۆنه‌ی به‌شداریكردنی له‌ فێستیڤاڵێكی رۆشنبیریی به‌عسداو خوێندنه‌وه‌ی شیعر بۆ رژێمی له‌ناوچووی به‌عس.


به‌ گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌رده‌می به‌عس كه‌ له‌ ژێر ناوی (وشه‌كانمان شمشێرن له‌ ئاسمانی ئاگرین و تیشكن له‌ ئاسمانی عیراق و ئوممه‌دا)، پارێزگاری به‌عس له‌ به‌رواری (3/11/1990) بۆ هه‌ڤاڵ و هه‌ڤاڵه‌كانی نوسیووه‌ به‌شداریتان كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵمان داناوه‌و به‌ڵگه‌ی قوڵایی پابه‌ندێتیتانه‌ به‌ عیراقی مه‌زن و ئوممه‌ی مه‌جیده‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی به‌ جه‌رگ، كه‌ هه‌موو ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ هی ئه‌ده‌بیاتی به‌عسن و به‌ باڵای شاعیرانی به‌عسدا برِاوه‌، له‌ به‌شێكی تردا پارێزگاره‌كه‌ی به‌عس ده‌ڵێت: (خۆبه‌خشیتان وه‌كو فیدائی به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه‌، بۆیه‌ سوپاس و ته‌قدیری خۆمانتان بۆ تۆمار ده‌كه‌ین، به‌هیوان به‌خششتان له‌ سایه‌ی سه‌ركردایه‌تیی قائیدی موجاهید سه‌رۆك سه‌دام حسێن خوابیپارێزێ و ریعایه‌تی بكات، به‌رده‌وام بێت).


ده‌قی به‌ڵگه‌كه‌:

5427122442014_document2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket