riklam

د.عومه‌ر ئینجه‌: به‌یاسا كردنی دابه‌شكردنی پاره‌ی پتڕۆ دۆلار به‌ سه‌ر دانیشتوانی كه‌ركوك

kurdistani 01:44 PM - 2014-04-23
.

.

دكتۆر عومه‌ر ئینجه‌ جه‌باری كاندیدی ژماره‌ 4 له‌سه‌ر لیستی 266ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌مه‌وێت كار بۆ به‌یاسا كردنی دابه‌شكردنی پاره‌ی پتڕۆ دۆلار بۆ دانیشتوانی كه‌ركوك بكه‌م، چونكه‌ به‌پێی یاسای ژماره‌ 21ی ساڵی 2008 كه‌ ده‌وترێت به‌رامبه‌ر یه‌ك به‌رمیل نه‌وت یه‌ك دۆلار بدرێت به‌و پارێزگایه‌ی كه‌نه‌وت یاخود غازی تێدایه‌، كه‌ركوك زیاتر له‌ 150 مه‌تر سێجا یان پاڵاوگه‌ی نه‌وتی تێدایه‌، به‌ڵام ئه‌م یاسایه‌ گۆڕاوه‌و كراوه‌ به‌ یاسای 19 ی ساڵی 2013 (الباب الثالث- المادة 44 الفقرة 8) كه‌ ده‌ڵێت به‌رامبه‌ر یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بڕی پێنج دۆلار بدرێت به‌و پارێزگایه‌ی كه‌به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌یه‌، كارده‌كه‌م  بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و یاسایه‌ بگۆڕدرێت و بكرێت به‌ 4 دۆلارو یه‌ك دۆلاره‌كه‌ی تر به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت.

راشیگه‌یاند: له‌ڕێگای كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه‌ رۆژانه‌ 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌ك دۆلاره‌ی من پێشنیاری ده‌كه‌م به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شبكرێت، مانگانه‌ هه‌ر كه‌سێك نزیكه‌ی پانزه‌ هه‌زار دیناری به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك لیستی 266ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌هه‌گبه‌ی لیسته‌كه‌ماندایه‌و كاری بۆ ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی مه‌زهه‌بی و ئاینی و بیروبۆچوون.

PUKmedia مه‌حمود نامۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket