riklam

كوردانی باكور له‌ دژی لێدانی خه‌نده‌ق خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن

kurdistani 05:34 PM - 2014-04-20
خه‌نده‌ق لێدان سنوری پارچه‌كانی كوردستان تۆخترده‌كاته‌وه‌

خه‌نده‌ق لێدان سنوری پارچه‌كانی كوردستان تۆخترده‌كاته‌وه‌

ئه‌مڕۆ 19-4 دانیشتوانی شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی هه‌كاری باكوری كوردستان دژی لێدانی خه‌نده‌ق له‌نێوان باشورو خۆرئاوای كوردستان خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا.

خۆپیشانده‌ران بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات سنوری نێوان باكورو باشوری كوردستانیان له‌ مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیل داخست و داوای هه‌ڵگرتنی ئه‌و سنورانه‌یان كرد كه‌ له‌ رابردوودا له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه‌ له‌ نێوان پارچه‌كانی كوردستاندا دروستكراون.

راشیانگه‌یاند: لێدانی خه‌نده‌ق له‌نێوان باشورو خۆرئاوای كوردستاندا هێنده‌ی تر سنوره‌كانی نێوان پارچه‌كانی كوردستان تۆخترده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش خواستی دوژمنانی كورده‌. 

 
 هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌رانی شارۆچكه‌ی سلۆپی دوو دروشمیان به‌رزكرد بۆوه‌ كه‌ یه‌كه‌میان پشتیوانی ته‌واوبوو له‌ شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان و دووه‌میان یه‌كگرتنی سه‌رجه‌م كوردان بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان.

PUKmedia ئیسماعیل شه‌مزینی-  چۆمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket