riklam

قائیمقامی‌ سلێمانی‌: ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌كان خۆیان به‌نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بزانن

kurdistani 02:40 PM - 2014-04-20
به‌به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو سلێمانی‌ ئارامتره‌ ‌

به‌به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو سلێمانی‌ ئارامتره‌ ‌

قائیمقامی‌ پارێزگای‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی‌ له‌‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا‌ رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی‌ 20 رۆژی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ هه‌ڵبژاردندا له‌شاره‌كه‌مان 13 رووداو هه‌بووه‌، كه‌ پێنج برینداری‌ به‌ فیشه‌كی لێكه‌وتۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها شه‌ش رووداوی‌ ئۆتۆمبێلیش هه‌بووه‌.

ئاوات محمه‌د قائیمقامی‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ 20 رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سلێمانی‌ به‌ به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر ئارام بووه‌ دوو شه‌رِ تیایدا روویداوه‌و كه‌ پێنج برینداری‌ فیشه‌كی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.

قائیمقامی‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو‌: له‌سه‌ر رووداوی‌ ته‌قه‌كردن له‌لقی‌ چوار، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌و له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌كار ده‌بێت.

وتیشی: ئێمه‌ هه‌موو هاووڵاتینمان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌دوای سه‌عات 9 شه‌وه‌وه‌ نه‌یه‌نه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ بانگه‌شه‌، به‌ڵام هاووڵاتیان سه‌ر پێچی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ن و له‌دوای ئه‌وكاته‌ هه‌ر كه‌سێك توشی هه‌ر حاڵه‌تێكی شه‌ڕكردن ببێته‌وه‌، بێگومان سزاكه‌ی ده‌بێته‌ دوو ئه‌وه‌نده‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌مانجه‌و چه‌قۆیه‌كی پێبێت لێی ده‌سه‌نرێت و لێپرسینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ پرسیارێكی رۆژنامه‌نوسێك كه‌ گوایه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی پارتی وتویه‌تی ئه‌م شاره‌ بێ ساحه‌ێبه‌ وتی: ئه‌و لێدوانانه‌ خزمه‌ت به‌ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ناگه‌یه‌نێت و ده‌بێت په‌رله‌مانتاره‌كان خۆیان به‌نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بزانن و هه‌ر شارێك كێشه‌یه‌كی تێدابوو ئه‌وان هه‌وڵبده‌ن به‌یاسا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket