riklam

یەكێتی هەڵۆ پێنجوێنی كردە بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوا

kurdistani 04:03 PM - 2014-04-19
تەنها سێ كەس چوونەتە ناو پارتی و یەكێكيان گەڕاوەتەوە

تەنها سێ كەس چوونەتە ناو پارتی و یەكێكيان گەڕاوەتەوە

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵۆ پێنجوێنی وەك بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوا دیاریكردو لەپۆستەكەشی دەستبەكاربوو.

دوای ئەوەی عارف روشدی دەستی لەپۆستی بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی كێشایەوەو دواتر حزبەكەی بەجێهێشت، یەكێتی ئەندامێكی سەركردایەتی كرد بەبەرپرسی مەڵبەندی نەینەوا.

هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەSNNی راگەیاندوە: ئەمڕۆ 19-4 بەڕەسمی وەك بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوا دەستبەكاربووم و لەگەڵ هەڤاڵانی تری مەڵبەند بەهەموو توانمانەوە كار دەكەین بۆ سەركەوتنی یەكێتی لەنەینەوا.
دەربارەی ئەوە دەنگۆیانەی باس لەچوونی كادرانی یەكێتی دەكەن بۆ ناو پارتی لە سنووری مەڵبەندی نەینەوا وتی: تەنها سێ كەس چوونەتە ناو پارتی و یەكێك لەوانە كە كارگێڕی كۆمیتەیە، پەشیمان بوەتەوەو گەڕایەوە ناو یەكێتی.

وتیشی: ئەوەی بەدیدەكرێت ئەندام و كادرانی یەكێتی زۆر بەدڵسۆزیەوە كار دەكەن و ماڵ بەماڵ دەگەڕێن بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی یەكێتی لە سنووری نەینەوا.

پێنجوێنی راشیگەیاندوە: هەڵمەتێكی راگەیاندنی بێ رەحمانە هەیە لە دژی یەكێتی لە سنورەكەو دەیانەوێت شەڕی دەرونی لەگەڵ كادرانی یەكێتی بكەن، بەڵام یەكێتیەكان بەڕۆحی پێشمەرگانە روبەڕووی ئەم چەواشەكاریانە بوونەتەوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket