riklam

بانكی مۆن: برسێتی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن سودانی ده‌كات

kurdistani 07:36 PM - 2014-04-18
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی وشكه‌ ساڵی و شه‌ڕو شۆڕه‌وه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی باشوری سودان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتیدان، هه‌روه‌ها  داوای ده‌ستبه‌جێ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی كرد بۆ ئه‌و وڵاته‌.

له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری نیویۆركی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌بنكه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌و شاره‌ بانكی مۆن ئه‌میداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی باشوری سودان به‌هۆی وشكه‌ ساڵی و جه‌نگه‌وه‌ روو به‌ رووی برسێتی بونه‌ته‌وه‌و داوای ده‌ستبه‌جێ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی كرد بۆ ئه‌و وڵاته‌، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ له‌نێو هاووڵاتییه‌ برسییه‌كاندا رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ مناڵ و ژنی تێدایه‌.

ناوبراو داوای له‌ وڵاتانی جیهان كرد كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ كۆتایی هێنان بۆ ته‌نگژه‌ سیاسییه‌ی كه‌ باشوری سودانی گرتۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هاووڵاتیانی بێ تاوان نه‌بنه‌ قوربانی مه‌رامی سیاسی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له‌و وڵاته‌دا.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی بۆر له‌ باشوری سودان رایگه‌یاند كه‌ چه‌ندین هاووڵاتی له‌و شاره‌دا به‌ گوله‌ی چه‌كداره‌كان بریندار بوون ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ هه‌زاران هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌یان جێ هێشتووه‌و به‌ره‌و شاره‌كانی ترو وڵاتانی دراوسێ هه‌ڵهاتوون.

سه‌رچاوه‌/DW


PUKmedia و/ ڕه‌هێل مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket