riklam

عارف‌و مارف ‌

kurdistani 12:39 PM - 2014-04-17
.

.

ئەحمەد: لەكوردستان (شت) چۆن ئەكەنە دەرەوە؟

مەحمود: ئەگەر چۆلەكە بێ دەرگاو پەنجەرەی بۆ ئەكەنەوە.

ئەحمەد: ئەی ئەگەر سیاسی بێت؟

مەحمود: ئەگەر سیاسی بێت بەرزی ئەكەنەوە تا ئەبێ بەسەركردایەتی، ئینجا راوی ئەنێن.

+++

ئەم: بەڕەئی تۆ بۆچی برادەران لەم عالەمی خوایەدا منیان کاندید کردووە دژایەتی یەکێتی بکەم؟

ئەو: چیت عەرز كەم نازانم. بەڵام عادەتەن زاناكان كە بیانەوێ شوێنێك تاقی بكەنەوە، یەكەم جار مەیموونێكی بۆ رەوانە ئەكەن.

+++

یەكەم: ئەمەل هەیە ئەم رێكەوتنی ستراتیجییە نەمرێت؟

دووەم: مادام نەیانبردووە بۆ خەستەخانە، ئا.

+++

رۆژنامەنووس: راست ئەكەن ئەڵێن ئێوە هیچ شتێكی یەكێتیتان بەدڵ نییە؟

هەڵسوڕاوی گۆڕان: نەخێر قوربان ئەو قسەیە درۆیە. ئێمە تەنیا رقمان لەموستەقبەلی‌و لەئێستای‌و لەڕابردویەتی.

+++

مەسئول: ئێمە چەند ئەندام‌و لایەنگری نەخوێندەوارمان هەیە؟

سكرتێر: زۆر قوربان

مەسئول: ئەی بۆچی هەر سی چل كەستان كاندید كردووە؟!

+++

پەیامنێر: قوربان مودەتێکە موقابەلەو لێدوانت کەم کردۆتەوە. خێرە؟ 

قوربان: ئەوی راستی بێت ئەمانەوێت ئەمجارە دەنگی باش بهێنین

+++

مناڵ: بابەگیان ئەوە بۆ نایخەیتە سەر NRT. زۆر خۆشە. حەلقەكەی عارف‌و مارفە.

باوك: ئاگات لەچییە رۆڵە.. نە عارف ما نە مارف.

د.شیركۆ عبدالله‌‌ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket