مه‌لا به‌ختیار: هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ له‌ناوبردنی كورد خه‌یاڵه
kurdistani 10:22 AM - 2014-04-17لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ئاماده‌بوونی شێركۆ میروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین له‌كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، كه به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، پاشان ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ند، سه‌باره‌ت به‌چالاكییه‌كانیان، دۆخی ناوچه‌كه، پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌رنج و بیروڕاكانیان خسته‌ڕوو، خۆشحاڵی خۆشیان نیشاندا، كه به‌پرنسیپی رۆحییه‌تی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی، له‌خه‌بات به‌رده‌وامن و له‌و رووه‌شه‌وه، جه‌ختیان له‌خزمه‌تكردنی به‌رده‌وامی یه‌كێتیی به‌ناوچه‌كه، دووباره كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌و دوابه‌دوای گوێگرتن له‌روونكردنه‌وه‌و بیروڕاكانی لێپرسراو و ئه‌نجومه‌نی مه‌ڵبه‌ند، مه‌لا به‌ختیار دڵنیایی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌كاری به‌رده‌وامی هه‌ڤاڵان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌یه‌كی ئارام و شایسته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌و رووه‌شه‌وه، وێڕای راسپارده‌و رێنماییه‌كان، ته‌ئكیدیی كرده‌وه، كه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردن، هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی ئه‌ركه‌كانی خۆیان، له‌م قۆناغی گوزه‌ره‌ی یه‌كێتیدا، رابپه‌ڕێنن و جه‌ختیشیكرده‌وه كه: پێویسته یه‌كێتیی و یه‌كێتییه‌كان، سه‌رجه‌م دۆستانی یه‌كێتیی، به‌هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی مێژوویی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كێتیی نیشتمانیی، له‌ئاست پێویستی قۆناغه‌كه‌دا بن.
هه‌روه‌ك سه‌باره‌ت به‌دوا قسه وباسه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم، رونكردنه‌وه‌ی پێویستی خسته‌ڕوو، بیروڕای یه‌كێتیی-شی له‌ژێر رۆشنایی هه‌لومه‌رجه نوێیه‌كه، رونتر كرده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ، له‌هۆڵی كه‌لتوری خانه‌قین، مه‌لا به‌ختیار له‌ناو ئاپۆره‌ی مامۆستایان و رۆشنبیرانی ئاماده‌بووی شاره‌كه‌دا، كۆڕێكی به‌ناوی (ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا) به‌ڕێوه‌بردو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ته‌ئكیدیی كرده‌وه كه "كورد، یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغێكدا، توانیویه‌تی خۆی بپارێزێ و بسه‌لمێنێ".
له‌ده‌ستیپێكی كۆڕه‌كه‌یدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌و كۆڕبه‌ستن، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا، گرنگی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له‌مێژووداو له‌و رووه‌شه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزه‌وه به‌ئاماژه‌ی به‌ناو و رۆڵی مامۆستاكانی كرد، وتی: "هه‌میشه، خۆم به‌قه‌رزارباری مامۆستاكانم ده‌زانم".
پاشان به‌قسه‌كردن له‌سه‌ر نه‌ته‌وه، قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی نه‌ته‌وه، قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتوری، ئابوری، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كاتێك وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز له‌نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌ناوچه‌كه‌دا، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنین، هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌ده‌ین، پێویسته كه جه‌وهه‌رو ماناكانی ئه‌م پرۆسه‌یه، له‌وه‌عی ئینتیمایی نه‌ته‌وه‌یی خۆماندا، باشتر ورد بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی بكه‌ین به به‌شێك له‌هۆشیاریمان و بیكه‌ین به به‌شێك له‌كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌سایه‌تی تاكی میلله‌ته‌كه‌مان، چونكه كه‌سایه‌تی مرۆڤ، له‌كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵقوڵاوه.
رونیشیكرده‌وه كه: مرۆڤ به‌ڕه‌ش بینینی، ژیان، نه‌ته‌وه، شار، خێزان، فكر‌و فه‌لسه‌فه، سیاسه‌ت و ئیداره، ناتوانێ داهێنانی هه‌بێ، بڕوای هه‌بێ، پرسیاری هه‌بێ و ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی باش وه‌ربگرێ، چونكه گه‌ڕان به‌دوای پرسیاره‌كاندا، یه‌كێك له‌ئه‌ركه رووناكبیری و رۆشنفكرییه‌كانی مرۆڤه و جه‌ختیشیكرده‌وه كه: به‌رده‌وامی پرسیاركردن، گوزارشته له‌قوڵایی هۆشیاری مرۆڤ و وتیشی كه: وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له‌لای مرۆڤی هۆشیار نابێته یه‌قین، چونكه هه‌موو وه‌ڵامێك، سه‌ره‌تایه بۆ پرسیارێكی تر و هه‌موو پرسیارێكیش، سه‌ره‌تایه بۆ وه‌ڵامێكی تر.
له‌درێژه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كۆڕه‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه هه‌موو مرۆڤێك كاتێك كۆتایی به‌پرسیاره‌كانی دێ له‌عه‌قڵیدا، ئه‌وا ئه‌و مرۆڤه له‌ڕووی رووناكبیریی و پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان ده‌وه‌ستێت و به‌سه‌رنجدان له‌گۆڕانكارییه خێراكانی سه‌رده‌م و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه زانسیتیه‌كانیش، رونیكرده‌وه كه: "پرسیاره كلاسیكیی، یان وه‌همه كلاسیكییه‌كان كۆتاییان پێهات" و له‌و بڕوایه‌شه‌وه، ته‌ئكیدیی كرده‌وه، ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می پرسیار و سه‌رده‌می قبوڵكردنی وه‌ڵامه زانستییه‌كانه.
به‌ئاماژه‌كردنیش بۆ به‌ڵگه مێژووییه‌كان، له‌سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌یدا، سه‌رنجی ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌راكێشا، ئه‌گه‌رچی له‌رابردوودا، ده‌یانوت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد، ده‌وڵه‌تی نه‌بووه‌و ته‌نها ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌وڵه‌تی میدیای هه‌بووه‌و ئه‌ویش رووخاوه، شارستانییه‌تی لاوازه، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه ساغبۆته‌وه، كه زۆرترین ئاسه‌واری شارستانی له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌كوردستان هه‌یه و هه‌روه‌ك به‌ڕه‌خنه‌گرتنیش له‌وه‌ی كه به‌داخه‌وه هێشتا رووداوه كاره‌ساتباره‌كانی مێژوو وه‌ك خۆیان نه‌خوێندراونه‌ته‌وه، ژماره و ئیماره‌ته كوردییه‌كان و چۆنێتی له‌ناوچوونیانی بۆ ئاماده‌بوانی كۆڕه‌كه‌ی رونكرده‌وه‌و حوكمی داگیره‌كه‌ره‌كانی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان خسته‌ڕوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه، یه‌كێك له‌نهێنییه گه‌وره‌كانی مێژوو، مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و له‌ناونه‌چووه.
به‌رگری نه‌ته‌وه‌ی كورد-یشی له‌زمان، له‌كه‌لتور، له‌مێژوو، له‌خاكه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای حوكمی داگیركه‌ران و ململانێی شارستانییه‌ته‌كان، به‌بایه‌خه‌وه و خوێنده‌وه‌و راشیگه‌یاند: "مایه‌ی شانازییه، كه به‌درێژایی مێژوو هیچ حوكمێك نه‌یتوانی زمانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ناو ببات و بیگۆڕێت ".
مه‌لا به‌ختیار به‌جه‌ختكردنه‌وه‌ش له‌وه‌ی كه ئێمه‌ی كورد، ماوین، به‌رده‌وامین، هه‌رده‌شمێنین و هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌مێنین، وتی: چیتر ئه‌و خه‌م و ترسه‌مان نه‌ما، كه كورد رووبه‌ڕووی نه‌مان ببێته‌وه‌و رایگه‌یاند كه "هه‌موو بیركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ له‌ناوبردنی كورد، خه‌یاڵه‌و ئه‌وه‌ش نه‌ما كه كورد، جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م".
له‌و بڕوایه‌شه‌وه، به‌و پرسیاره‌ی كه ئایا كورد هێشتا له‌قۆناغی به‌رگریدایه؟، ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شه‌كانی تری كوردستان و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رزگار نه‌بووه، به‌ڵی هێشتا وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌به‌رگریداین و قۆناغی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی ته‌واو نه‌بووه و وتیشی: كه هێشتا ئه‌ركی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌سپاندنی دیموكراسیمان ماوه. هه‌روه‌ك رۆڵی مامۆستایانیشی له‌و رووه‌وه به‌گرنگ زانی و وتی: مامۆستانیانیش، رۆژانه شه‌ڕی نه‌زانین و كۆتاپی پێهاتنی ئاسه‌واره‌كانی كه‌لتوری به‌عس ده‌كه‌ن، شه‌ڕی زانیاری، شه‌ڕی رووناكبیری، شه‌ڕی عه‌قڵ ده‌كه‌ن و هه‌ر مامۆستایه‌كیش بۆخۆی پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌و به‌چه‌كی عه‌قڵ و قه‌ڵه‌م، شه‌ڕی خۆی ده‌كات و سه‌رنجی مامۆستایانی ئاماده‌بووی كۆڕه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه ئێستا ئه‌مانه‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مانه‌تی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی و په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌لای مامۆستایانه.
له‌كۆتایی كۆڕه‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: كه شه‌ڕی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ركی مامۆستا، له‌هه‌ڵبژاردندایه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌چوار ساڵێكیشدا، به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و دیموكراسی پێناسه‌كردو راشیگه‌یاند كه: "رزگاری خاك، رزگاری خه‌ڵك و ئازادی عه‌قڵ، په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكیان هه‌یه و هیچیان به‌بآ یه‌كتر ناتوانن شارستانییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی بونیادبنێن ".
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25