riklam

كەسوكاری زیندانیانی بادینان پەیامێكی تریان بڵاوكردەوە

کوردستان 09:17 PM - 2021-04-19
.

.

كەسوكارو بنەماڵەی زیندانیانی بادینان دوای دەستگیركردنیان لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە پەیامێكیان بڵاوكردەوەو دەڵێن: نیگەرانن لەوەی ماوەی 8 مانگە ئاگاداری بارودۆخی رۆژنامەوان و چالاكوانە دەستگیركراوەكانیان نین و داوا لە نوێنەرایەتییە بیانییەكان لە هەرێم و بەغدا خەڵكی كوردستانیش دەكەن لەسەر كەیسی زیندانیانی بادینان بێنەدەنگ.

كەسوكاری زیندانییەكان دەڵین: كە هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە كە ئاڕاستەی زیندانیانی بادینان كراون كە لەژێر هەڕەشەی ئەشكەنجەدا لێیان وەرگیراوە.

دەشڵێن: ماوەی 8 مانگە ئاگاداری بارودۆخی دەروونی و جەستەیی دەستگیركراوەكانیان نین و كەسوكاریشیان لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بۆ ماوەی 15 سەعات دەستبەسەر كراون و بەشێكیشكیان لە زیندانی تاكە كەسیدا دانراون.

كەسوكاری زیندانیان داوایان لە كونسوڵخانەو نوێنەرایەتییەكان لە هەرێم و بەغداو خەڵكی كوردستانیش كردووە لەسەر كەیسی زیندانیانی بادینان بێنە دەنگ و دەڵێن بادینان و زیندانیانی بادینان موڵكی گشتین.

PUKmedia  بەیار ئامێدی - دهۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket