riklam

قائیمقامی سلێمانی: ھەر شوێنێك پابەند نەبێت سزا دەدرێت

کوردستان 12:57 PM - 2021-04-19
.

.

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە زیادبوندایەو خۆپارێزی و پابەند بوون بەڕێنماییەكان باشترین رێگەچارەیە بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری كۆرۆنا و كەمكردنەوەی ژمارەی قوربانیان. 

ئەمرۆ دوو شەممە (19 نیسانی 2021) ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ خاوەنی ھۆڵەكانی وەرزش و لەشجوانی كۆبویەوە و رایگەیاند: بەداخەوە جارێكی تر ڤایرۆسی كۆرۆنا رووی لەھەڵكشان كردووەتەوەو بەھۆیەوە ژمارەی توشبوان و قوربانیان بەرزبووەتەوە، ئەگەر رێگەكانی خۆپارێزی لە ئاستێكی بەرزدا لەبەرچاونەگیرێت ناوەندە تەندروستییەكان توانای چارەسەركردنی ھەموو توشبوانی نابێت و ئەوكات ئەگەری كارەساتێكی مرۆیی بەدوور نازانرێت.

 قائیمقامی سلێمانی وتیشی: بۆ ئەوەی نەگەینە ئەو قۆناغە مەترسیدارە پێویستە لەسەر ئاستی تاك و ھەموو ئەو شوێنانەی كە رێگەبەكاركردنیان دراوە پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكان بن. 

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد نامانەوێت ئاستەنگ لەبەردەم كاركردن و بژێوی ژیانی خەڵك دروست ببێت، بۆ ئەوەی كارو كاسبی خەڵك بەردەوام بێت و جارێكی تر ژیان و كاری خەڵك پەكی نەكەوێت پێویستە ھەموان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بین و خۆپارێزی لە ئاستی باڵادا لەبەرچاوبگرین ، قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: خوازیارین ناچار نەبین شوێنەكان بەھۆی پابەند نەبونیان دابخەین ، بەڵام ئەگەر كاركردنی ھەر شوێنێك ببێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ناچارین سزای ئەو شوێنانە بدەین كە پابەند نابن، داواشی لە ھۆڵەكانی وەرزش و لەشجوانی كرد بەتەواوی پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن و نەبنە ھۆكاری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بۆ ئەوەی بەپێی رێكارە تەندروستیەكان بەردەوامبن لە كاركردن. 

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket