riklam

كاروانێكی تری ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عیراق

عیراق 01:27 AM - 2021-04-19
.

.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردوەتەوە لەكۆتای ئەم مانگەدا زیاتر لەملیۆنێك ژەمە ڤاكسینی كۆڤاكس دەگاتە عیراق.

د.حەسەن تەمیمی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاندوە:" لەكۆتایی ئەم مانگە عیراق كاروانێكی تری ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كە لەجۆری كۆڤاكسی نێودەوڵەتیە وەردەگرێت".

رونیشكردوەتەوە:" لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی 200 هەزار ژەمە ڤاكسینی سینۆفارمیان بەسەر بنكەكانی كوتانی هاووڵاتیان لەعیراق دابەش كردوە".

ئاماژەی بەوەشداوە:" تاكو ئێستادا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ زیاتر لە 215 هەزار هاووڵاتی لەعیراق بەكارهێنراوە".

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket