riklam

ۆركشۆپێكی زانستی له‌نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ئه‌مریكی به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان 10:04 PM - 2021-04-18
.

.

له‌چوارچێوه‌ی كاره‌ زانستیه‌كانی زانكۆی سلێمانی،  ۆركشۆپی هاوبه‌شی نێوان كۆلێژی زمانی له‌زانكۆی سلێمانی و  APP زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی، به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ماوه‌ی 2 رۆژی خایاند.

دكتۆر ژینۆ عه‌بدولڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی  ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان له‌ زانكۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند، بۆ زیاتر پته‌وكردنی پردی په‌یوه‌ندی و ڕایه‌ڵه‌ی زانكۆكانی كوردستان، ۆركشۆپێكی  هاوبه‌ش له‌ نێوان كۆلێژی زمان له‌ زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو،  به‌ ناونیشانی ( پرۆسه‌ی خوێندنی ئۆنلاین له‌ له‌ زانكۆكاندا)، تیایدا، وێرای تیشك خستنه‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانی فێركردنی ئۆنلاین، چه‌ند چالاكیه‌كی زۆر سه‌رنجراكێشی له‌خۆ گرتبوو  كه‌ زۆر سودبه‌خش بوون بۆ مامۆستانی به‌شداربوو، چه‌ند مۆدلێك و پلاتفۆرمێكی تازه‌ و كاریگه‌ر به‌كار هێنران بۆ یٔه‌وه‌ی له‌ كاتی چالاكیه‌
كاره‌كیه‌كاندا به‌كاربهێنرێن.

ۆركشۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن( مامۆستا ده‌یڤید كۆرتنه‌ی و مامۆستا زیمیكیسا مپاسێنی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی و د. شیلان عه‌لی حه‌مه‌سورو مامۆستا فاتیمه‌ جه‌لال تاهیر له‌ زانكۆی سلێمانی) به‌ڕێوه‌چوو.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket