riklam

سەمونخانەی گۆنا دادەخرێت

کوردستان 01:42 PM - 2021-04-17
.

.

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، قائیمقامییەتی سلێمانی فڕی سەمونی گۆنا دادەخات.

ئەمڕۆ شەممە (2021.4.17) بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی  و بەكارهێنانی پێداویستی خراپ و ماوە بەسەرچوو لە دروستكردنی سەمونەكاندا، قائیمقامییەتی سلێمانی فڕنی سەمونی گۆنا لە گەڕەكی كانی با_ی شاری سلێمانی دادەخات.

سەرپێچییەكی تری سەمونخانەكە لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتوه،‌ ئەو پێداویستیانەی (گوێز، خورما، كونجی) لە بەكارهێنانی سەمون و بەرهەمەكانی دیكەی سەمونخانەكەدا بەكاریدەهێنێت، بەسەرچون و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەمونخانەی گۆنا دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی تو‌ند دەكرێتەوە.

لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێگەی (38) لیژنەوە بە چڕی چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەكات، لەكاتی هەبونی سەرپێچی شوێنەكە و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكاتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket