riklam

حەلبوسی: تاوانباران ئاشكرا بكرێن

عیراق 01:00 AM - 2020-07-07
.

.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق محەمەد حەلبوسی ئەمڕۆ دووشەممە سەركۆنەی تیرۆركردنی شارەزای بواری ئەمنیی دوكتۆر هیشام هاشمی كرد.

لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، حەلبووسی راشیگەیاند: لەكاتێكدا سەركۆنەی ئەو كارە چەپەڵ و بێشەرمانەیە دەكەین كە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لەناوەندی شاری بەغدا كرایە سەر چاودێر و شارەزای بواری ئەمنیی دوكتۆر هیشام هاشمی و تیرۆركردنی، هاوكات داوا لەلایەنە بەرپرسەكانی حكومەت دەكەین بەپەلە تاوانكاران بدۆزرێنەوە و بۆ رای گشتی رابگەیەنرێت و ئەو لایەنانەش ئاشكر بكرێن كە دەستییان لەم كارە چەپەڵ و ترسنۆكانەیەدا هەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی كە رووداوی لەم جۆرە لە رفاندن و تیرۆركردنی ژمارەیەك كەسایەتیی و دەنگی نیشتمانیی دووبارە دەبنەوە.

هەروەها حەلبووسی پرسە و سەرخۆشی خۆشی ئاراستەی كەسوكار و خۆشەویستانی هیشام هاشمی كردووە.

PUKmedia بەدواداچوون   

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket