riklam

سەرۆك كۆماری عیراق: تیرۆركردنی هاشمی تاوانێكی قێزەونە

عیراق 12:09 AM - 2020-07-07
.

.

دوكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: تیرۆركردنی هشام هاشمی تاوانێكی قێزەونە و مرۆڤی عیراقی بەئامانج گرتووە.

سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی  كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: تیرۆركردنی لێكۆڵەر و چاودێری سیاسیی هشام هاشمی بەدەستی دەرچووان لە یاسا تاوانێكی قێزەونە و بەئامانج گرتنی مرۆڤی عیراق و مافەكانێتی لەژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانە.

سەرۆك كۆمار راشیگەیاند: ئەو تاوانە قێزەونە بە ئامانج گرتنی ئەو بەهایانەشە كە بۆ نیشتیمان بیناتنمان ناوە.

راشیگەیاند:  لانیكەم ئەركی ئێمە ئاشكراكردنی تاوانباران و رادەستكردنیانە بەدادگا، لەپێناو زامنكردنی ئاسایش و ئاشتی بۆ وڵات.

PUKmedia  بەدواداچوون

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket