riklam

قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆمان لەگەڵ بەغدا تا رێككەوتن بەردەوام دەبێت

کوردستان 04:41 PM - 2020-07-06
.

.

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لە درێژەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ كۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، ئەمڕۆ ٦ی تەموزی ٢٠٢٠  لە‌ ھە‌ولێر، لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی دۆخی ئەمنی ناوچەكە بەگشتی و عیراق و ناوچە كێشە لەسەرەكان بە تایبەتی كرا، ھە‌روە‌ھا گفتوگۆكانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدا سە‌بارە‌ت بە‌ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان تە‌وە‌رێكی دیكەی كۆبوونە‌وە‌كە‌ بوون.

سەبارەت ب دۆخی ئەمنی ناوچە كێشە لەسەرەكان باس لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق كرا لە‌و ناوچانە‌ دوای ئەوەی ئەزمونی چەند ساڵی رابردوو و هەڕەشە بەردەوامەكانی داعش دەریخست بەبێ هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدا ئەستەمە لەڕووی ئەمنییەوە سەقامگیری لەو ناوچانە مسۆگەر بكرێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵە‌بانی باسی لە‌ دواین پەرەسەندنی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدای كرد و رایگەیاند: گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق تا ئە‌وكاتە‌ی دەگەینە رێككەوتنێكی گشتگیر بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سەرۆك وەزیران

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket