riklam

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی ڕێكخستن بۆ كۆچی دوای مامه‌ ڕه‌شه‌

پرسەنامە 09:37 PM - 2020-07-05
.

.

مه‌كته‌بی ڕێكخستنی  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌وه‌ده‌ی حمه‌ڕشید محمود قادر ناسراوبه‌ مامه‌ ڕه‌شه‌ ده‌كات.


ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
بۆبه‌ڕێزخانه‌وه‌ده‌ی حمه‌ڕشید محمود قادر ناسراوبه‌ مامه‌ ڕه‌شه‌
له‌ناخه‌وه‌ دڵگرانین به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوای تێكۆشه‌ری دێرین وكه‌سایه‌تی ناوچه‌ی شاره‌زورو كادری دیاری یه‌كێتی وئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند له‌مه‌كته‌به‌كه‌مان بۆیه‌ به‌ناوی لێپرسراووته‌واوی  ته‌واوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنه‌وه‌ پرسه‌وسه‌ره‌خشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و هاوڕێیان وخۆمان ده‌كه‌ین  خۆازیارین ئه‌مه‌ دواكۆستی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان بێت وڕۆحی مامه‌ڕه‌شه‌ش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات وئارامی سه‌بوریش به‌خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌تێكۆشه‌ره‌كه‌یان بدات .

حمه‌ڕه‌شید محمود قادر ناسراو به‌ مامه‌ڕه‌شه‌ یه‌كێكه‌ له‌تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كانی كورده‌واری وله‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمان په‌روه‌رو تێكۆشه‌ری ناوچه‌ی شاره‌زوور هه‌رله‌ ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه‌ خولیای كوردایه‌تی بوه‌ كادرێكی دێرین ودیاری  یه‌كێتی بوه‌ له‌سنوری شاره‌زوردا هه‌میشه‌ به‌هه‌ڵوێست ودڵسۆزبوه‌ له‌ئه‌ركه‌كانیدا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌مه‌كته‌بی ڕێكخستن  ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند بوه‌ بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ له‌یه‌كێتیه‌كه‌مان كه‌وت درود بۆڕۆحی پاكی

مه‌كته‌بی ڕێكخستنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket