riklam

كازمی: خراپ بەڕێوەبردن سیستمی تەندروستی داڕماندوە

عیراق 07:36 PM - 2020-07-01
.

.

مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia  كەوتووە، بڵاویكردۆتەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی نوێنەرایەتی عیراق كۆبوەوە.

لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، كازمی جەختی لەسەر گرنگی تەواوكاری هەوڵەكانی نێوان حكومەت و پەرلەمانی عیراق لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردەوە، راشیگەیاند خراپی پلان و داڕمانی سیستمی تەندروستی لە ئێستادا دەرئەنجامی راستەوخۆی خراپی بەڕێوەبردن بووە كە چەندین ساڵە كەڵەكەبووە، بۆیە كاریگەریی و لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هاووڵاتیان زیاد بووە.

لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی ئەو رێكارانە كرا كە بۆ مەبەستی پتەوكردنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراونەتەبەر، كازمی گوێی بۆ كۆمەڵێك پێشیناری پەرلەمانتارانی ئەندام لە لیژنەی تەندروستی و ژینگە نوێنەرایەتی گرت.

كازمی رونیشیكردوەتەوە كە لیژنەی باڵای تەندروستی و بێوەیی نیشتمانیی پتەوتر دەكرێت، ئەویش لەڕێگەی شارەزایی پزیشكان و پسپۆڕان و ئەو روانینە زانستییەی پێشكەشی دەكەن كە دەبێتە پاڵپشتییەك بۆ ئەم ئەركەی ئێستا.

كازمی راشیگەیاند: بەردەوام و رۆژانە بەدواداچوون بۆ ووردەكاری بەرەنگاربوونەوە و هەوڵە نیشتمانییەكان دەكەین بۆ بەرگرتن لە كاریگەرییەكانی پەتاكە، بەردەوامیش كۆبوونەوە دەكەین بەمەبەستی نەهێشتنی هەر ئاستەنگێك كە دێتە رێگای چارەسەركردنی تووشبووەكان، لەپێناو بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتاكە. 

كازمی راشیگەیاند: دامودەزگای حكومەت بە هەموو ئەرك و تەواوی هەماهەنگی كار دەكات بۆ پشتیوانیی كردنی پێداویستییەكانی وەزارەتی تەندروستی، هەروەها كار دەكات لەپێناو زیادكردنی تواناكانی كارمەندانی پزیشكی و تەندروستی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان، دوای ئەوەی ئەم كارمەندانە بێوێنە  ئەركەكانیان بەدڵسۆزی  راپەڕاند، سەرباری ئاڵانگاری و بەربەست و كەمی هاوكارییەكان.  

سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە قەیرانی دارایی و ئابووری ئالًَنگارییەكی نوێی دیكە بوو لەبەردەم  هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام دەرفەتێكیش  بوو بۆ بەهێزكردنی خواستی عیراقییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكەیان، هەروەك چۆن بووە مەیدانی راستەقینەی بەرەنگاربوونەوەی خراپی بەڕێوەبردن و گەندەڵی، دابڕانی و رێگریكردنی لەوەی بەردەوام بێت لە بەفیڕۆدانی هەوڵەكانی دڵسۆزان، كە بەڵێنیان بەخۆیان و گەلەكەیان داوە هەموو هەوڵ و تواناكانیان بخەنەگەڕ.   

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket