riklam

ڕانیه‌.. بكوژی سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردو خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كرد

کوردستان 04:43 PM - 2020-06-30
.

.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌ ڕوداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ ناو دوكانێكی مۆبیلیات له‌ شاری ڕانیه‌ كه‌سێك به‌ناوی (س،ع،ا) ته‌مه‌ن 30 ساڵ كوژرا و دوو كه‌سی تریش بریندار بوون، ئه‌مڕۆ پێش نیوه‌ڕۆ بكوژی سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه‌ به‌ناوی (ع،ا،ح) ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ دانیشتوی شاری ڕانیه‌ پیشه‌ی كاسب خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین كرد، له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی تر كه‌ هه‌ر چواریان كوڕی بكوژه‌كه‌ن.

له‌به‌رده‌می پۆلیس و دادگا تۆمه‌تبار (ع،ا،ح) دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌ی كه‌ به‌ چه‌كی ده‌مانچه‌ چۆته‌ ناو دوكانی مۆبیلیاتی تاوان لێكراوان و هه‌ستاوه‌ به‌ كوشتنی كه‌سه‌كه‌ و بریندار كردنی دوو كه‌سه‌كه‌ی تر له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی نێوان خۆیان.

به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌ پێی ماده‌ی ٤٠٦ له‌ یاسای  سزادانی عێراقی هه‌ر پێنج تۆمه‌تباره‌كان ڕاگیراوان و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket