riklam

فەڕەنسا.. خوولی دووهەمی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان كۆتایی هات

جیهان 11:19 AM - 2020-06-30
.

.

رۆژی 28 ی مانگی حوزەیران خوولی دووهەمی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی فەرەنسا ئەنجامدرا كە بە هۆیی ڤایروسی كۆرۆناوە، زیاتر لە سێ مانگ دواكەوت.

هەڵبژاردنەكە بە پەیرەو كردنی رێنماییەكانی خۆپارستن لە ڤایروسی كۆرۆنا بەڕێوەچوو و رێژەی بەشداربووان بۆ دەنگدان %41 بوو، هاوكات رێژەی ئامادەنەبوون بۆ دەنگدان گەیشتە لە سەدا %54.5 ، چاودێرە سیاسییەكانیش  رێژەی كەمی بەشدارب كردنی هاووڵاتیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ ڤایروسی كۆرۆنا لە لایەك و بێزاری فەڕەنسییەكان لە سیاسەتی سەرۆك ماكرون لە لایەكی ترەوە  دەگەڕێننەوە.

هاوكات شەپۆلی سەوز و چەپەكان زۆربەی شارە گەورەكانی گرتەوە و سەركەوتنیان بەدەست هێنا، بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو توانیان زۆربەی ئەنجومەنی شارەوانی شارە گەورەكانی فەرەنسا بگرتە دەست و زۆر لە لیستەكان بە هاوپەیمانیەتی و بە یەكگرتوویی لە نێوان پارتی سۆشیالیست و سەوزە ئیكۆلۆجییەكان، توانیان سەركەوتن بەدەست بهێنن، هەروەها پارتەكەی سەرۆك ماكرۆن شكستێكی بێ وێنەی هێنا و پارتی  گەرتبوونەوەی نیشتمانیش كە برێتین لە پارتی تووندڕەوە رەگەز پەرستەكان بە سەرۆكایەتی ماریین لوپێن  گەشەیان نەكرد.

دوایی سەوزەكان بە پلەی دووهەم پارتی سۆشیالیستی فەرەنسا هاتەوە سەر شانۆیی سیاسی وڵات، كە ماوەی دوو ساڵە لە گۆرەپانی سیاسی فەرەنسا دا ونبووە، هەرچەندە ئەم هەڵبژاردنانە بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەكانە و تەنها بۆ خزمەتگووزاری شارەكانە بەڵام گێرانەوەی ئاوات و ئومێدیشە بۆ دووبارە خۆسازدانی پارتی سۆشیالیستی فەرەنسا دوایی شكستیان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی فەرەنسا و سەركەوتنی ئیمانیول ماكرۆن لە ساڵی 2017، سۆشیالیستەكانیش لە بارەگای نیشتمانی پارتی سۆشیالیسدا هەروەك هەموو هەڵبژاردنەكانی تر پێش وەخت ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان بانگهێشت كردبوو، بۆ ئاشنا بوون لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان شار بە شار و ناوچە بە ناوچە بە ئامادە بوونی ئۆلیڤییە فۆر سكرتیری یەكەمی پارتی سۆشیالیستی فەڕەنسا.

دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندی فەڕەنسای یەكێتیی نیشتمانیی فەڕەنسا، وەك ئەندامی پارتی سۆشیالیت یەكێك بوو لەوانەی كە بانگهێشت كرابوو و بە ناوی ناوەندی فەڕەنساوە پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستە براوەكانی پارتەكەی لێكردن و پێی راگەیاندن كە ناوەندی دەرەوەی یەكێتی لە فەڕەنسا پشتگیری پارتی سۆشیالیست دەكات و هاوپەیمانیەتی دووپاتكردەوە بۆ كاری هاوبەش لە داهاتوودا.

PUKmedia راگەیاندنی ناوەندی فەرەنسای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket