riklam

عیراق چاو بە ژمارەیەك گرێبەستی نەوتیی دەخشێنێتەوە

ئابوری 09:41 PM - 2020-06-28
.

.

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند بەهۆی زۆری تێچوون لە ژمارەیەك كێڵگەی نەوت، وڵاتەكەی چاو بە گرێبەستیی نەوتیی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكان دەخشێنێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی كەمكردنەوەی خەرجیی و كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاند تێڕوانینی وەزارەتەكەی ئەوەیە كە دەرگای دانوستاندن لەگەڵ كۆمپانیاكاندا بكاتەوە و گفتوگۆ لەسەر هەندێك لە گرێبەستە  نەوتییەكان بكرێت، وەزارەتیش هەنگاو بەرەو ئەوە دەنێت چاوخشاندنەوە بەو كێڵگە نەوتییانەدا بكات كە تێچوونی بەرهەمهێنان تیایاندا بەرزە.

عەبدولجەبار وتیشی: لە سەر سەرجەم پرۆسەكە لەگەڵ ئەو كۆمپانیا خزمەتگوزارییانەدا گفتوگۆ و توێژینەوە دەكات كە لەعیراقدا كار بۆ پێشخستنی كێڵگە نەوتییەكان دەكەن، هەڵسەنگاندن و چاوخشاندنەوە بۆ بەشێك لەو گرێبەستانە نەك هەمووییان دەكرێت.

   وەزیری نەوت ئەوەشی راگەیاند، لە بەرژەوەندی عیراقە كە ئەندامە لە رێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێن و هەناردەی نەوت(ئۆپیك) هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی ئۆپیك پلاسدا بكات بەمەبەستی بەرزكردنەوەی نرخی بازاڕی نەوت.

پێشتر و لەم مانگەدا، عیراق بە رێكخراوی ئۆپیك پلاسی راگەیاندبوو كە دەست بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەكات و دەیگەیەنێتە ئەو ئاستەی كە رێكخراوەكە بۆی دیاریكردووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە كۆمەڵەكە بەهۆی پابەندنەبوونیانەوە داوایان لە بەغدا و چەند وڵاتێكی تر كرد پابەندی رێككەوتنیی كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بن.

PUKmedia رۆیتەرز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket