riklam

موسڵ.. دەست بەسەر چەندین كەرەستەی داعشدا گیرا

عیراق 04:45 PM - 2020-06-24
.

.

لەبەردەوامی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای عیراق لە موسڵ لەسەر چیایی حەمرین دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر چەك و تەقەمەنی و سێ تونێلی داعشدا دەگیرێت.

خەیاس سورچی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق ماوەی چەند رۆژێكە ئۆپراسیۆنێكیان لەسەر چیایی حەمرین لەسنوری موسڵ دەستپێكردوە.

وتیشی: لەئەنجامی ئەو گەڕان و كێوماڵكردنەدا دەست بەسەر سێ تونێلی گەورە و كاتیۆشایەك و دوو چەكی هاوەن و 20 بۆمبی ئامادەكراو بۆ چاندن و ژمارەیەكی زۆر ئامرازی تەقینەوەو تەقەمەنیدا گیراوە.

رونیشكردەوە: ئۆپراسیۆنە لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەختەیەو بەردەوامی هەیە.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket