riklam

عیراق.. زیاتر لە 1600 توشبوی نوێی كۆرۆنا راگەیەنرا

عیراق 07:20 PM - 2020-06-21
.

.

تەندروستی عیراق هەزارو 646 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆناو 87 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی راگەیاند. دەشڵێت: 724 توشبووی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری 24 سەعاتی رابردووی توشبوان و گیان لەدەستدان و چاكبوانی كۆرۆنای سەرجەم پارێزگاكان بەهەرێمی كوردستانەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند: لەسەرجەم تاقیگەكان 10 هەزارو 27 پشكنین ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانیش هەزارو 646 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی ئەوانەی تائیستا توشی كۆرۆنا بوون گەیشتوەتە 30 هەزارو 868 توشبوو.

دەشڵێت:لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 87 توشبوی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی ئەو كەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە هەزارو 100 كەس.

تەندروستی عیراق راشیگەیاند: 724 توشبوی تری كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 13 هەزارو 935 كەس.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket