riklam

ته‌ئكید له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كرایه‌وه‌ به‌پێی ده‌ستور

کوردستان 08:39 PM - 2020-06-20
.

.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق. نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كۆبووه‌وه‌.
 
له‌ راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست  PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ 20-6-2020، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، تاوتوێی چه‌ند دۆسێیه‌كی نێوان حكومه‌تی فیداڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ربه‌سته‌ هاوبه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه‌ له‌نێویاندا قه‌یرانی دارایی و په‌تای كۆرۆنا.
 
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی هاریكاری و یه‌كڕیزی هه‌موو لایه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كانی ئێستا و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستور.

PUKmedia نوسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق

 

54545 (1) [1600x1200].jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket