riklam

به‌شیر حه‌داد: ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات

عیراق 06:18 PM - 2020-06-20
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20 ی حوزه‌یرانی 2020 دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له‌حكومه‌تی توركیا كردووه‌ هێرش و بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیانی گیانی و ماددی زۆری به‌ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندوه‌ و ترس و دڵه‌ڕاوكێی بۆ هاووڵاتیان و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ دروستكردووه‌.

دكتۆر حه‌داد راشیگه‌یاندوه‌، هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌دژی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌زاندنی سه‌روه‌ری عیراق و پێشێلكردنی رێككه‌وتن و به‌ڵگه‌نامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌. 

به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی نووسینگه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی، حه‌داد رایگه‌یاندووه‌، به‌ردوامبوونی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، ئالۆزییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌كات و كاریگه‌ریی نه‌رێنیش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ دروست ده‌كات.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كات رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریكردن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و ده‌ستدرێژییانه‌ بگرێته‌به‌ر و رێوشوێنی پێویست له‌پێناو پاراستنی سنووره‌كان و سه‌روه‌ری عیراق بخاته‌كار.

حه‌داد داوا له‌حكومه‌تی توركیا ده‌كات به‌په‌له‌ سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان  رابگرێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی جددیانه‌ چاره‌سه‌ر بكات و سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه‌ بهێنێته‌ ئاراوه‌و چیتر هاووڵاتیانی بێتاوان نه‌كرێنه‌ ئامانج و رێز له‌سه‌روه‌ری عیراق بگیرێت.

PUKmedia نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket