riklam

ژماره‌یه‌ك توشبووی كۆرۆنا باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌

کوردستان 04:38 PM - 2020-06-20
.

.

وێستگه‌یه‌كی ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ له‌سلێمانی له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ داده‌نرێت.

ئازاد هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ له‌سلێمانی، تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی دوو رۆژه‌ له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه‌ وێستگه‌یه‌كی ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ له‌سلێمانی دانراوه‌و به‌وه‌ش نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌توانایدا هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ ئۆكسجین عه‌مبار (خه‌زن) بكات.

وتیشی: له‌ئێستادا نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ  له‌سلێمانی 45 توشبووی كۆرۆنای تێدایه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ باری ته‌ندروستی زۆربه‌یان ناجێگیره‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داوا له‌خێرخوازان ده‌كه‌م كه‌ هیمه‌تێك بكه‌ن كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین دروستبكه‌ن، تا له‌م بارودۆخه‌دا زیاتر سوودی لێ وه‌ربگرین.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket