riklam

سورداش.. سه‌دان دۆنم پوش و پاوان ده‌سوتێت

کوردستان 04:38 PM - 2020-06-20
.

.

ئاگرێكی گه‌وره‌ به‌هۆكارێكی نادیار له‌سنووری ناحیه‌ی سورداش كه‌وته‌وه‌و به‌ سه‌دان دۆنم زه‌وی له‌پوش و پاوان و دارستان و له‌وڕگا سوتان، محه‌مه‌د.

عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سورداش به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20-6-2020،  ئاگرێك له‌سنووری گوندی تیمار كه‌وته‌وه‌ به‌ره‌و ناحیه‌ی سورداش، وتیشی: تا ئێستا ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ش نادیاره‌ و وه‌ك ئیداره‌ی ناحیه‌كه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌ سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ین.

 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سورداش وتیشی: داوای به‌هانه‌وه‌ هاتنی زیاتر ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت هه‌لیكۆپته‌ر، چونكه‌ سنووره‌كه‌ فراوانه‌و بوونی ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز وایكردوه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌دان دۆنم زه‌وی له‌پوش و پاوان و دارستان له‌وه‌ڕگاو ڕه‌ز و باخ بسوتێ.

ئاگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناحیه‌ی سورداش دووه‌م حاڵه‌تی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره‌یه‌ له‌سنووره‌كه‌، له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی بچوك له‌ سه‌یرانگای مێرگه‌یان دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبێلی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی سورداش له‌كـــار ده‌كه‌وێت.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د/ دوكـان

 

7875757514.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket