riklam

شیلادزێ.. خۆپیشاندان دژی بۆردومانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان 04:03 PM - 2020-06-20
.

.

 به‌هۆی بۆردومانی توركیا خه‌ڵكی شیلادزێ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوای راگرتنی بۆردومانه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20-6-2020 دانیشتوانی شیلادزێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك له‌دژی له‌بۆردومان و له‌شكركێشی توركیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوایان كرد كه‌ توركیا بۆردومانه‌كانی رابگرێت.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ توركیا له‌ڕێگه‌ی هێزی ئاسمانی و وشكانیه‌وه‌ بۆردومانی سنوری پارێزگای دهۆكی ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه‌و هێزێكی زۆریشی گه‌یاندوه‌ته‌ ناوچه‌ی حه‌فته‌نینی پارێزگای دهۆك و روبه‌رێكی زۆری هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندوه‌و له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌شدا تائێستا 5 كه‌سی دانیشتووی ئه‌و سنووره‌ شه‌هید بوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket