riklam

دیالە .. چەكدارێكی حەشد بەقەناس كوژرا

عیراق 10:12 AM - 2020-06-20
.

.

شەوی رابردوو لە گوندێكی سنوری قەزای مقدادیە چەكدارێكی حەشدی شەعبی بەقەناس لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە كوژرا.

 

عەباس ئەحمەد چالاكوانی سیاسی لە دیالە تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: لەگوندی نۆڤڵی باكوری قەزای مقدادیە لەدیالە چەكدارانی داعش تەقەیان لەهێزەكانی حەشدی شەعبی كردوە.

وتیشی: بەقەناس تەقەیان كردوەو چەكدارێكی حەشدیان كوشتووە.

جەختیكردەوە: هاوكات  ژمارەیەك لەتیرۆرستانی داعش شەوی رابردوو  پەلاماری گوندی عالیاوایان لەسنوری قەزای خانەقین داوە بەڵام وەڵامدراونەتەوەو هەڵاتوون.

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket