riklam

مامۆستایەك داهاتی كتێبەكەی دەبەخشێتە خوێندكاران

کوردستان 08:59 AM - 2020-06-20
.

.

مامۆستایەكی كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان لە زانكۆی سلێمانی چوارەم كتێبی وەرزشی بۆ خزمەت بە خوێندكاران و وەرزشكاران بڵاوكردەوە .

د. شنۆ زاهر لە لێدوانێكی تایبەتدا راگەیاند: سوپاس وستایشم بۆ خوای گەورە بەرهەمێكی تری زانستیم بەناوی (زانستی وەرزش وتەندروستی لەش) رادەگەیەنم لە پاش  هیلاكی وماندوبونێكی زۆرم توانیم بەرهەمێكی تر پێشكەش بە كتێبخانەی كوردی بكەم.

وتیشی: تێچووی  لە چاپدانی  كتێبەم  لەسەر ئەركی خۆم بووەو داهاتی فرۆشی كتێبەكەش پێشكەشی خوێندكارانی كەمدەرامەتی كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەكانی زانكۆی سلێمانی دەكەم بەبێ جیاوازی لەنێوان بەشەكان، پاش ئەوەی بەرهەمی رابردووشم داهاتەكەی بۆ خاوەن پێداوێستیە تایبەتەكان بوو .

نووسەری كێتبەكە وتیشی: پێكهاتەی كتێبەكە لە یانزە بەش پێكهاتووە ، وەرزش ، وەرزش وخۆراك (تەواوكەری خۆراك)،  وەرزش وكۆیٔەندامەكانی لەش، وەرزش وقەڵەوی،  وەرزش وچەورییەكانی خوێن، وەرزش وئافرەت (گرنگی بۆ ئافرەت و ئافرەتی دووگیان) و وەرزش و بەسالاچوان، فسیۆلۆژی و دەرون،  وزەبەخشەكان وخواردنەوە وەرزشییەكانو گرنگی مۆسیقا لەبواری وەرزش، جگەرەكێشان وخواردنەوە كحولییەكان.

زانستی وەرزش و تەندروستی لەش، لە ئێستادا لە چاپەمەنی دێكان لە شەقامی مەولەی شاری سلێمانی بەردەستە، هاوكات رۆژانە لە لایەن لیژنەیەكەوە لە شارێی باخی گشتی و شەقامی سەهۆڵەكە لە ( جان كافێ ) دەستدەكەوێت .

 
PUKmedia هەرێز جەمال- سلێمانی

فۆتۆ: ئەردەڵان محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket