riklam

شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كه‌وتنی موسڵدا تێده‌په‌ڕێت

عیراق 09:42 AM - 2020-06-10
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر داگرتنی شاری موسڵ ده‌گوزه‌رێت و ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش كۆمه‌ڵكوژ كران و به‌ هه‌زاران كه‌سی تریش تا ئێستا له‌ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ن و هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان.

ئه‌مڕۆ 10-6-2020 شه‌ش ساڵی ڕه‌به‌ق به‌سه‌رداگرتنی موسڵ و یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عیراق له‌ ساڵی 2014 له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ ده‌گوزرێت.

تیرۆریستانی داعش پاش ئه‌وه‌ی كه‌ شاری موسڵیان داگیر كرد ده‌ستیان كرد به‌ كۆمه‌ڵكوژی پیاوان و كوڕانی شاره‌كه‌ و به‌هه‌زاران كه‌سیان كۆمه‌ڵكوژ كرد و به‌ هه‌زاران كچ و ژنی بۆ چه‌كدارانی خۆی گلدایه‌وه‌ و تا ئێستاش چاره‌نووسی زۆریان نادیاره‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵ داگیر كرا تیرۆریستانی داعش خه‌ڵافه‌تی ئیسلامیان ڕاگه‌یاند و ئه‌بوبكر به‌غدادی وه‌ك خه‌لیفه‌ی ئیسلامی ده‌وڵه‌تی عیراق و شام یه‌كه‌مین وتاری خۆی له‌شاری موسڵه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، دواتر دوای 45 ڕۆژ له‌ ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی تیرۆریستانی داعش ده‌ستیان كرد به‌ داگیركردنی ناوچه‌كانی تری عیراق به‌شێوه‌یه‌ك توانیان یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عیراق داگیر بكه‌ن و بخه‌ینه‌ ژێر ڕكێفی خۆیان و له‌م داگیركارییه‌دا به‌هه‌زاران كه‌س له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق به‌ كورد و عه‌ره‌ب و شیعه‌ و ئێزدی و مه‌سیحی كوژران و له‌ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر كران و تا ئێستاش چه‌ندین گۆڕی به‌كومه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ن بۆ تاوانه‌كانی تیرۆریستانی داعش.

دوای كه‌وتنی موسڵ حكومه‌تی عیراق لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ كه‌وتنی موسڵ و ناوچه‌كانی تر و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ موسڵ و ناوچه‌كانی تریان دایه‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش، به‌ڵام تا هه‌نووكه‌ هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ سزا نه‌دراوه‌ و ئه‌نجامی لیژنه‌كه‌ش ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق موسڵ له‌چنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار كرا و له‌و ڕزگاركردنه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ڕۆڵێكی به‌رچاویان گێڕا.

له‌ئێستاداش كه‌ چه‌ند ساڵیَك به‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا تێده‌په‌ڕێت هێشتا شاره‌كه‌ ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی دانیشتوانی ئاواره‌ی شاره‌كه‌ له‌ كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین و له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان .

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket