riklam

ناوی وه‌زیره‌ نوێیه‌كانی حكومه‌تی كازمی ئاشكرا ده‌كرێن

عیراق 06:31 PM - 2020-06-06
.

.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوه‌وه‌ و تێیدا ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كانی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی درا.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 6-6-2020 دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و به‌ئاماده‌بوونی 247 ئه‌ندام به‌ڕێوه‌چوو، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامان ده‌نگیان به‌ ناوی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی نوێ له‌حكومه‌تی كازمی داوه‌.

ئاڵی راشیگه‌یاند، ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر پۆستی حه‌وت وه‌زاره‌ت له‌كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی داوه‌ كه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

1. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل/ وه‌زیری نه‌وت
2. فوئاد محه‌مه‌د حسێن به‌كی/ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌
3. ئیڤان فایه‌ق یه‌عكوب جابر/ وه‌زیری كۆچ
4. عه‌لا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عوبه‌ید/ وه‌زیری بازرگانی
5. محه‌مه‌د كه‌ریم جاسم ساڵح/ وه‌زیری كشتوكاڵ
6. سالار عه‌بدولستار محه‌مه‌د حسێن/ وه‌زیری داد
7. حه‌سه‌ن نازم عه‌بد حه‌مادی/ وه‌زیری رۆشنبیری

ئاڵی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، هه‌ر له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا سه‌رجه‌م وه‌زیره‌ نوێیه‌كان سوێندی ده‌ستووریی ده‌خۆن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket