riklam

دهۆک.. منداڵێک و گەنجێک خنکان

کوردستان 07:57 PM - 2020-05-29
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوو کاتی جیاوازدا گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵان و منداڵێک لەبەنداوی دهۆکدا خنکان، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوەو تەرمی منداڵەکەش هەتا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵان لەناو ئاوی جەمبوریدا خنکاو دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، کەمێک پێش ئێستا منداڵێک کەوتە ناو ئاوی بەنداوی دهۆک و هەتا ئێستا گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامەو نەدۆزراوەتەوە.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket