ئەمریكا.. كوشتنی هاووڵاتیەكی رەش پێست نیگەرانی لێدەكەوێتەوە
جیهان 11:47 PM - 2020-05-28.
لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا وێنەی شاری مینیاپۆلیس پیشاندەدات وەك ئەوەی لەسەر شەقامەكانی ئەو شارەدا، شەڕو رووبەڕووبوونەوە روویدابێت، ئاگر و وێرانكاری هەموو لایەكی شارەكەی گرتۆتەوە.
لەلای خۆشیەوە، گۆڤاری (تایم)ی ئەمەریكی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە كەتێیدا كڵپەی ئاگر دەبینرێت كە بەربۆتە چەند جێگایەك لەناو شاری مینیاپۆلیس لەویلایەتی مینیسۆتا.
بۆ دووەم شەوە، شەڕ و پێكدادان و روبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا لەشاری مینیاپۆلیس ڕوودەدات، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە لەچەند رۆژی رابردوودا گەنجێكی رەشپێست بەناوی (جۆرج فلۆید)دوای دەستبەسەركردنی لەلایەن پۆلیسی شارەكەوە دەكوژرێت.
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەك كە بەشێوەیەكی بەرفراوان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبوەوە، گەنجێكی رەشپێست پیشاندەدات كە بەئازارەوە لەسەر دەم بەزەویدا كەوتووە، دەیەوێت هەناسە بدات، بەڵام ئەفسەرێكی پۆلیس ئەژنۆكانی خستۆتە سەر قوڕگی و گەنجە رەشپێستەكەش چەندین جار هاواردەكات كە ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەكان پێشتگوێی دەخەن و بەوەش گیانلەدەستدەدات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەتویتێكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكردووە كەدەبێت لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە كوژرانی گەنجە ڕەشپێستەكە خێراتر بكرێن.
بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە رەشپێستە كە ناوی (جۆرج فلۆید)ە نووسینگەی لێكۆڵینەوەكانی فیدڕاڵی ئەمریكا (FBI) لێكۆڵینەوەكانی لەسەر رووداوەكە دەستپێكردووە، هەر بەهۆی رووداوەكەوە 3 ئەفسەری پۆلیس و 3 پۆلیسی تریش لەكارەكانیان دوورخراونەتەوە.
PUKmedia/ ئاژانسەكان
بۆبینینی گرتە فیدیۆیەکە کلک بکە ..
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك پشووهكهی دوادهخات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08 -
قوباد تاڵەبانی: سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی ئیسپانیا دەکەم
کوردستان 05:44 PM - 2024-05-08 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08