riklam

هێرش حەبیب: بەمەبەست گوندە كوردنشینەكان دەكرێنە ئامانج

کوردستان 03:53 PM - 2020-05-27
.

.

لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەهەوڵدان بۆ هەماهەنگی زیاتری ئەمنی و كاری پێكەوەی بۆ پاراستنی خانەقین دەكات.

هێرش حەبیب لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: لەدوای ئەو زنجیرە  كردەوە تیرۆرستیەیی كە بەتایبەت كەمەبەست  گوندە كوردنشینەكان و هاووڵاتیانی كوردی لەدەوروبەری خانەقین گرتەوە، وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواوی هەوڵەكانمان چڕكردوەتەوە بۆ ئەوەی  هەماهەنگی و كاری زیاتری پێكەوەی نێوان هێزە ئەمنیەكان و پێشمەرگە رێكبخەینەوەو شارەكە و گوندەكانی دەوروبەری بپارێزین.

وتیشی: لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی سنوری دیالە قسەمان كردوە، بەڵێنی هەماهەنگی زیاتریان داوەو دوو كامێرایی حەراریان لەگوندی مێخاس و لەناوچەیەكی تر جێگركردوە.

باسی لەوەشكرد: هاوكات وەفدەكەی فراكسیۆنی یەكێتیی كە سەردانی بەدیالەو بەغدایان كرد، بەڵێنی تەواویان پێدراوە كە كاری هاوبەش و ژووری هاوبەشی ئەمنی لەناوچەكە دروست بكرێتەوەو پیاچوونەوە بە پلانە ئەمنیەكان بكرێت و بۆ شاییەكان بەهەماهەنگی یەكتر پڕبكرێنەوە.

دووپاتی كردەوە: ئارامیمان بۆخانەقین ئەوێـت، خانەقین شاری پێكەوەییەو مێژوویەكی جیاوازی ئاشتی نەتەوەكان و مەزهەبەكانی تێدایە كە هەمیشە نمونەیەكی باڵابووە بۆ ئارامی و برایەتی.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket