riklam

چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ خوێندکارانی زانکۆ دەردەکرێت

کوردستان 03:41 PM - 2020-05-13
.

.

وەزارەتی خویندنی باڵاو تویژینەوەی زانستی چەند بڕیارێکی گرنگ بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە لە دەرەوەى وڵات دەردەکات.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەت...........

چەند بڕیارێکى گرنگ بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە لە دەرەوەى وڵات ...

لە دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناو ئەو لێکەوتانەى کە لە ئەنجامدا هاتە ئاراوەو گەڕانەوەى ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە نوسراوى ژمارە (٣٥٠) لە ڕێکەوتى (١٢/٥/٢٠٢٠) ئەم بڕیارانەى خوارەوەى دەرکرد:

١- وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەنێت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى کە زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە ئەو ماوەیەى کە لە ناوەوەى وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە بۆیان ئەژمار دەکرێت و دەخرێتە سەر ماوەى مانەوەیان لە دەرەوەى وڵات کە تیایدا دەخوێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواکارى و بەڵگەنامەى فەرمى پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن.

٢- سەبارەت بەو قوتابى و خوێندکارانەى کە گەڕاونەتەوە زانکۆکانیان پرۆسەى خوێندنیان ڕاگرتوەو بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە ئەوا لە دواى دەستپێکردنەوەى خوێندنیان ماوەى مانەوەیان لە ڕاگرتنى خوێندنیان زیاددەکرێت بۆ ماوەى خوێندن و مۆڵەتى خوێندنەکەیان.

٣- ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە بەردەوامن لە خوێندن و خوێندن لە زانکۆکانیان ڕانەگیراوە ئەوا بەپێى یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکان مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت.

PUKmedia تایبەت

٠.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket