riklam

یەكێتیی و یەكگرتوو پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان دووپات دەكەنەوە

ی.ن.ک‌‌ 08:44 PM - 2020-05-12
.

.

وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە سەرَۆكایەتی قادر عەزیز كارگێری مەكتەبی سیاسی سەردانی بارەگای یەكگرتوی یٔیسلامی كوردستانی كرد لەشاری سلێمانی ولەلایەن سەلاحەدین محەمەد بەهایٔەدین یٔەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لێكرا.

لەكوبونەوەیكدا قادر عەزیز جەختی لە گرنگیدانی سەكردایەتی نوێ یەكێتیی بە توند وتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا وسەرجەم هێزولایەنە سیاسیەكان ووتی: یەكگرتوو هێزێكی گرنگە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی دەبێت رێزلە دید وبوچونیان بگیرێت.

ووتی: لەپێناو بونیاد نان وداڕشتنەوەی پەیوەندی دروست وپتەو وهاوچەرخ سەردانەكانمان بۆ لای سەرجەم هێز ولاینە سیاسیەكان هەرێمی كوردستان وعیراق بەردەوامی دەبێت، ولەیٔایندەیكی نزدیكدا سەردانی لایەنەكانی تریش دەكەین، و باسی لە بژێوی وژیانی هاووڵاتیان كرد كەبەقوناغێكی سەختدا تێ دەپەڕێت، كەدەبێت یەكێتیی وسەرجەم پارت ولاینە سیاسیەكان هێز وتواناكانیان یەك خەن، بۆ چارەسەر كردنی كێشە ودۆسێ هەڵپەسیراوەكانی نێوان هەولێر وبەغدا و بۆ بەدەست هێنان وزامن كردنی مووچەو وبودجەی هەرێمی كوردستان.

لا لایەن خۆیەوە سەلاحەدین محەمەد بەهایٔەدین ڕایگەیاند یەكگرتووی یٔیسلامی پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پتەوتر دەكەن و لە پەرلەمان و لە یٔەنجومەنی نوێنەرانیش  فراكسیۆنەكەیان پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی توند وتولتر دەكات.

جەختی لەوەشكردەوە، هەموو لایەنەكان دەبێت پێكەوە كار بكەن بۆ چارەسەری كێشەكان ولایەنە سیاسییەكان كۆكن لەسەر لامەركەزییەت كەلە بەرنامەی حكومەتی هەرێمی جێگیر كراوە وخزمەت بە هەرێمی كوردستان وهاوڵاتیانی سەرجەم شارەكان دەكات.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket