riklam

چەندین ماسی دەگەڕێنرێنەوە ناو دەریاچەكان

کوردستان 11:37 AM - 2020-05-12
.

.

لە سنووری سەیدسادق و دوكان شەش تۆڕی ماسی لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە دەستیانبەسەردا گیرا و چەندین ماسیان گەڕانەوە بۆ ناو دەریاچەكان.

لەو بارەیەوە عەمید هێمن كەمرخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی رایگەیاند: لە  ئەنجامی  دەرچونێكی مەیدانی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق بۆ دەریاچەی سیروان توانیان 2 تۆڕی ماسی هەڵبگرنەوە و دەستبەسەر چەندین كەرەستەی راوكردنی ماسیدا بگرن. 

راشیگەیاند: لەلایەكی دیكەوە لە ئەنجامی دەرچونێكی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوكان بۆ ناو دەریاچەی دوكان لە سنووری گوندی گردە سۆران و تۆپزاوا چوار تۆڕێ ماسی گرتنیان هەڵگرتەوە كە چەندین ماسی زیندووی لەخۆگرتبوو جارێكی تر ماسییەكان گەرێنرانەوە ناو دەریاچەكان.

PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

 

83.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket