riklam

ئەسوان كلدانی:پێكهاتەكانی پەرلەمان بەكار دەهێنرێن

کوردستان 11:13 AM - 2020-05-09
.

.

نوێنەرێكی كلدانەكان لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران رایدەگەیەنێت: لەپەرلەمانی كوردستان كەسانێك كراونەتە نوێنەری ئێمە كە بونەتە ئامرازی ناشرینكردنی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان و پارتی هەر جارەو بەجۆرێك بەكاریان دەهێنێت. دەشڵێت: 11 نوێنەرەكەی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان لەپەرلەمانی كوردستان خائین و جاشن.

ئەسوان كلدانی ئەندامی فراكسۆنی بابلیون، لەدوای ناڕەزایی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەبڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران هێرشی توندیكردە سەر ئەو 11 پەرلەمانتارەی بەنوێنەری پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی كوردستان هەڵبژێردراون و وەك "خائین و جاش" ناویان دەهێنێت.

ئەسوان كلدانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:"یازدە نوێنەرەكەی پەرلەمانی كوردستان خائین و جاشن و هیچ پەیوەندییەكیان بەپێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی كوردستانەوە نییە".

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی بابلیوندەشڵێت:"جێی داخە كەسانێك كراونەتە نوێنەری ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان، كەچی بونەتە ئامرازی ناشرینكردنی پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكان و هەر جارەو بەجۆرێك پارتی دیموكراتی كوردستان بەكاریان دەهێنێت و سومعەی پێكهاتەكانی كوردستانیان پێ‌ ناشرین دەكات".

ئەسوان كلدانی هەڕەشەش دەكات و نوسیویەتی: وەك نوێنەرێكی راستەقینەی كلدانەكان نامەیەك ئاڕاستەی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین و لەم سوكایەتییە بێدەنگ نابین.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket