riklam

ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات

جیهان 03:10 PM - 2020-05-02
.

.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشدارییدا له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌راده‌به‌ده‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتدا.

تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رایگه‌یاند: تا ئێستاش بڵاوبوونه‌وه‌و مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رده‌وامه‌، هۆشداریشیدا له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێكی جیهان، به‌تایبه‌تی له‌ چوار وڵاتی عه‌ره‌بی.

تیدرۆس ئه‌دهانۆم وتیشی، وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوایان له‌ وڵاتانی جیهان كرد پابه‌ندی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بن، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ئێستاشدا داوایان لێده‌كه‌ن به‌رده‌وام بن له‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسه‌كه‌، روونیشیكرده‌وه‌، هاوكاری رێكخراوه‌كه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی سیستمی ته‌ندروستیان لاوازه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket