riklam

وەفدی هەرێم و لیژنەی دارایی نەوت و بەشە بودجە تاووتوێ دەكەن

کوردستان 04:27 PM - 2020-05-01
.

.

ئەمڕۆ هەینی 1 ئایاری 2020 وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆكایەتی هەیسەم جبوری، لەبارەی كێشە داراییە كەڵەكەبووەكانی بەغداو هەولێر كۆبوونەوە.  

لە كۆبوونەوەكەدا وەفدی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك و هەندێ لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ، كۆمەڵێك راسپاردەو پێشنیاریان گەڵاڵە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە نەوت و پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی 2019 دا، هەروەها رێوشوێنەكانی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ساڵی دارایی 2020 تاووتوێكرد. 

بڕیاردرا لەمەولا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی لەقۆناغەكانی داهاتوودا بتوانن لەو كاتانەی پێویستە كاری هاوبەشی زیاتر بكەن و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket