riklam

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رۆژی کرێکاران پیرۆزدەکات

ی.ن.ک‌‌ 05:46 PM - 2020-04-30
.

.

بەبۆنەی جەژنی ١ی ئایارەوە ڕۆژی کرێکاران پیرۆزباییەکی گەرم لەسەرجەم کرێکارانی جیهان بەگشتی و کرێکارانی کوردستان بەتایبەتی دەکەم ، دەستی ماندوی یەکەبەیەکەتان دەگوشم و هەمیشە چینێک بوون لەکۆمەڵگای کوردی کەبەخوێن وگیان وئارەقەو ڕەنج بەرگریتان لەماف و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان کردووە .

ئەمڕۆ هەلێکە تابتوانین سوپاسی هەموو ئەوکەسانە بکەین کەخزمەتی کوردستانیان کردووە بەتایبەتی چینی کرێکاران وڕەنجدەران .

ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی تەواو لەداوا ڕەواکانتان دەکەین و داکۆکی تەواو لە مافەکانتان دەکەین و پشتگیری خۆمان بۆ خەباتی مەدەنی کرێکاران دوپات دەکەینەوە بۆبەدەستهێنانی ژیانێکی شایستەو ئامانجە ڕەواکانیان .


دکتۆرە جوان ئیحسان فەوزی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لەپەڕلەمانی عێراق

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket