وێنه.. قوباد تاڵه‌بانی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فای له هه‌ڵه‌بجه كرده‌وه
کوردستان 06:48 PM - 2020-04-21.
ئه‌مڕۆ 21-4-2020، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌دانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌پرسانی ئیداری ئه‌و شاره كۆبووه‌وه، هه‌رله‌سه‌ردانه‌كه‌یدا نه‌خۆشخانه‌ی (وه‌فا)ی بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان كرده‌وه، كه له‌سه‌ر ئه‌ركی سێ سه‌رمایه‌داری ناوچه‌كه دروستكراوه.
قوباد تاڵه‌بانی له‌هه‌ڵه‌بجه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان كرده‌وه
تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌ھیدان دانا
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه گواستراوه‌كانی له هه‌ڵه‌بجه كرده‌وه و ستایشی رۆڵی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگاكه‌ی كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و داوای كرد بۆ له‌مه‌ودواش زیاتر چاوكراوه‌بن.
له میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌مڕۆ 21 نیسانی 2020، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاوه‌ری وه‌زیرانی ته‌ندروستی د. سامان به‌رزنجی و وه‌زیری رۆشنبیری حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، چه‌ند دیدار و چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌نجامدا و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له شاره‌كه‌ش كرده‌وه.
ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی گۆڕستانی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گڵكۆیان دانا، له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند ئه‌مساڵ به‌هۆی خۆپارێزییه‌وه نه‌توانراوه یادی كیمیاباران و ئه‌نفال به‌شێوه‌یه‌كی شایسته بكرێته‌وه، بۆیه به‌پێویستی زانیوه یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئارامگای شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان بێت.
پاشان به ئاماده‌یی وه‌زیرانی ته‌ندروستی و رۆشنبیری و پارێزگاری شاره‌كه ئازاد تۆفیق، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی به نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان كرده‌وه به‌ناوی "وه‌فا". ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له میانه‌ی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌هه‌ڵه‌بجه به هاوكاری و كۆمه‌كی كه‌سایه‌تییه‌كان؛ ئاسۆ حاجی محمد و حاجی عابد هه‌ورامی و شێخ عزالدین بنیات نراوه و پێداویستییه‌كانی دابینكراوه.
قوباد تاڵه‌بانی سوپاسی ئه‌و كه‌سایه‌تییه نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی كرد كه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه‌وه كردووه و روونیكرده‌وه هێشتا كۆرۆنا له ئێران و توركیا هه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه و له‌گه‌شه‌كردنه، دۆخی راسته‌قینه‌ی عێراقیش تا ڕاده‌یه‌ك نادیاره، بۆیه له كوردستانیش خۆپارێزی و چاوكراوه‌یی و پابه‌ندیی به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان زۆر پێویسته.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ پارێزگار و قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه كۆبوویه‌وه و پێكه‌وه له‌باره‌ی كێشه و گرفت و پێداویستییه‌كانی شاره‌كه گفتوگۆیان كرد و سوپاسی ئه‌و لایه‌نه حكومی و ته‌ندروستیانه‌ی كرد ماندوو بوون له ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و له‌م پێناوه‌دا شه‌ونخونییان كێشاوه و داوایكرد بۆ له‌مه‌ولاش چاوكراوه‌تربن چونكه ڤایرۆسه‌كه هه‌ر ماوه و هێشتا چاره‌سه‌ری بن بڕو پێكوته‌ی له‌جیهاندا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01