riklam

تورکیا.. زیاتر لە 1700 کەس گیانیان لەدەستداوە

جیهان 10:12 AM - 2020-04-18
.

.

وەزيرى تەندروستى توركيا رایدەگەیەنێت لە ٢٤ سەعاتی رابردودا چوار هەزار و ٣٥٣ حاڵەتى تووشبوون تۆماركراوە و كۆى گشتیى حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٧٨ هەزار و ٥٤٦، هەزار

فەخرەددين كۆجا وەزيرى تەندروستى توركيا دواى بەشدارییكردنى لە كۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانستى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رێكخست و ئاشكرایكرد, لە ٢٤ سەعاتی رابردودا چوار هەزار و ٣٥٣ حاڵەتى تووشبوون تۆماركراوە و كۆى گشتیى حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٧٨ هەزار و ٥٤٦، هەزار و ٥٤٢ نەخۆشمان چاكبووەتەوە، كۆى گشتیى هەشت هەزار و ٦٣١ تووشبوو بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.

كۆجا دوايين ئامارى په‌یوه‌ست به‌ ڤايرۆسى كۆرۆناى لە توركيا خستەڕوو، و رایگه‌یاند، “به‌ ئەنجامدانى ٤٠ هەزار و ٢٧٠ پشكنين، كۆى گشتیى ٥٥٨ هەزار و ٤١٣ پشكنينمان ئەنجامداوە.

وتيشى، لەگەڵ زيادبوونى ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوونيش زياديكردووە, بەڵام به‌منزيكانە ژمارەی ئەو نەخۆشانەى چاكدەبنەوە دەگاتە سەرووى ١٠ هەزار كه‌س و هاوسه‌نگییه‌ك درووستبووه‌ لە نێوان ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە لە نەخۆشخانەن و ئەوانەى كە نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا هەتا ئەمڕۆ هەزار و ٧٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia ئاژانسەکان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket