riklam

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كۆبوه‌وه‌

کوردستان 08:26 PM - 2020-04-08
.

.

دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بازاڕ و ماركێته‌كانی كه‌لار، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (8ی نیسان) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار و تیمه‌كانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان كۆبووه‌وه‌.


له‌ كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌دا، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای كه‌لار و د. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و محه‌مه‌د وه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و تیمه‌كان كرد و رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر پێوسته‌ چاودێری بازاڕ و پیشه‌ جیاوازه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان.


ووتیشی، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ردانمان بۆ بازاڕ و كاسبكارانی كه‌لار، به‌شێكی زۆریان وه‌ك خۆی رێنماییه‌كانیان جێبه‌جه‌نه‌كردبوو، پێویسته‌ لیژنه‌كان هه‌موو هه‌وڵێك به‌گه‌ڕبخه‌ن تا چاودێری وورد بكه‌ن و رێنمایی بده‌نه‌ بازاڕ و كاسبكاران و ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیشیان هه‌بووه‌ ئیجره‌ئاتیان له‌گه‌ڵ بكرێت.

هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، له‌ یه‌كخستنی لیژنه‌كان و پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاره‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی چاودێرییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌كانی بۆ لیژنه‌كان دوپتاكرده‌وه‌.


دواتر، هه‌ریه‌كه‌ له‌ قایمقامخی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌ كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی چاودێرییه‌كان كرده‌وه‌،.


دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌كان، سه‌رنج و پێشنیار و داواكارییه‌كانیان تایبه‌ت به‌ كاره‌كانیان خسته‌ڕوو. لای خۆیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا به‌ جێبه‌جێكردنی داواكاریی و پێداویستی لیژنه‌كان و هاوكاری و پشتیوانی به‌رده‌وامیان.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌لار و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاماده‌بوون.

 

PUKmedia فۆتۆ: کاوە جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket