riklam

دەرمان بۆ نەخۆشەكانی سیل دەگەیەنرێتە ماڵەوە

کوردستان 02:43 PM - 2020-04-08
.

.

نەخۆشخانەی گشتی كەلار، دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشەكانی سیل بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەگەیەنێتە ماڵەوە بۆیان.

لەراگەیەنراوێكدا، تەندروستی گەرمیان رایگەیاندوە:"لە ھەنگاوێك دا بۆ خزمەتكردنی ھاوڵاتیانی نەخۆش، نەخۆشخانەی گشتی كەلار، دەرمانی چارەسەر بۆ نەخۆشانی (سیل) دەگەیەنێتە ماڵی نەخۆشەكان.

رونیشكراوەتەوە:"ئەم ھەنگاوە كە بۆیەكەمجارە لە سنورەكە دەگیرێتەبەر، ئامانج لێی خزمەتكردنی ئەو ھاوڵاتیانەیە كە نەخۆشیەكەیان ھەیە و بەھۆی قەدەغەی ھاتوچۆ و دۆخی تەندروستی و ھەروەھا باری داراییانەوە، ناتوانن بگەن بە نەخۆشخانەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەرەكانیان، ئەمە سەرباری ئەوەی كە لە روی خۆپارێزییەوە گونجاو و باشترە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و گرفتی دیكەی لێنەكەوێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە:"نەخۆشخانەكە تیمی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە پێكھێناوە و ماڵ بەماڵ دەرمانەكان دەگەیەنێت بە نەخۆشەكان، پاش ئەوەی پێشتر لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە ھاوڵاتیە نەخۆشەكان ئاگادار دەكرێنەوە و ناونیشانیان لێوەردەگیرێت.


PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket