riklam

ملیۆنان كرێكار له‌ جیهان بێكار ده‌بن

جیهان 10:28 AM - 2020-04-08
.

.

به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ ملیۆنان كرێكار له‌جیهاندا كاره‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

تۆڕی هه‌واڵی یۆرۆنیوز ڕایگه‌یاندووه‌ به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی ئه‌روپا له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا یه‌ك ملیۆن كرێكار له‌ ئه‌وروپا كاره‌كانی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌ و بێكارن.

 لۆكا فیسینتنی سكرتێری سه‌ندیكای كرێكاران ئه‌وروپا له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆشداری داوه‌ ئه‌گه‌ر بڕیاری خێرا له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌درێت ئه‌وه‌ كرێكارانێكی زۆر تووشی زیان ده‌بن و كاره‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و دۆخێكی خراپ چاوه‌ڕوانی كرێكاران ده‌كات.

 سه‌ندیكای كرێكاران ئه‌وروپا ڕایگه‌یاندووه‌ بڕی 400 ملیار دۆلار پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌ كرێكاران بكرێت.

 ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ڤایرۆسی به‌رده‌وام بێت 36 ملیۆن كرێكار بێكار ده‌بن و كاره‌كانیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری یه‌خه‌ی جیهان ده‌گرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket